ناوهڕۆك
ئەو بەشەی بەكاردێت
- بەرەکەی
- توێکڵی لقەکان
- گەڵاکەی
- تۆوەکەی
مێژوو و سەرچاوەکەی
لە زۆر کۆنەوە هەیە و لە نەخش و وێنەکانی سەر دیوار و پەرستگاکان بوندق هەبووە، هەتاوەکو گەیشتە ئەوەی کە لەناو گۆڕەکان هەبووە. بوندق لەناو دارستانەکان دەڕوێت لە زۆر شوێندا.
ناوی Corylus Avellana ناوێکی لاتینیە بە مانای کڵاوە دێت (القبعة)، هەر بۆیە لەلای زانا دیسقوریدیس ناوی هاتووە بەوەی کەوا بۆ گەدە خراپە. بوندق بە وردکراوی لەگەڵ هەنگوین بۆ چارەسەری کۆکە، هەروەها بۆ هاتنەوەی قژی سەر لە نەخۆشی (دەردە ڕێوی- داء الثعلبة).
ئێستا بوندق چووەتە پێکهاتەی دروستکردنی شوکولاتە و ئەو پێکهاتەی کەوا کاکاوی تیایە.
پێکهاتەکانی
لە هەر ١٠٠ میلیگرام لە بوندق:
- ئاو ٤٪، پڕۆتین ١٥.٧٪، زەیت ٦٥.٣٪ کە بریتیە لە نزیکەی ٥٠٪ کێشی بوندق.
- نیشاستە ١٣٪، کانزاکان ٢٪ (ئاسن و کالیسیۆم و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم).
- ڤیتامین (ئەی و بی١ و بی٢).
- هەندێک مادەی قەبزکەر و فلاڤۆناید.
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی
١- بۆ دابەزینی شەکر و کۆلیسترۆڵ باشە.
٢- بۆ چارەسەری کرمی شەریتی باشە.
٣- بۆ زیادکردنی میز و چارەسەری هەوکردنی گورچیلە و توانەوەی بەرد باشە.
٤- توێکڵی لقەکانی بۆ دابەزینی پلەی گەرمی باشە.
٥- گەڵای کوڵاوی بۆ دابەزینی کێش باشە.
٦- کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم.
٧- کەمکردنەوەی ئارەق کردن.
٨- بۆریەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە بۆیە بۆ خوێن وەستان و دەواڵی قاچەکان باشە.
٩- بۆ چالاکی مێشک و ڕوونی بیر و هۆش و خەوڕەوینەوە باشە، نەخۆشی لەرزە (البارکنسۆنیزم) و شەلەل و ئیفلیجی باشە.
١٠- بۆ کۆکە و هەوکردنی سیەکان باشە.
١١- بۆ چالاکی جینسی باشە.
١٢- بۆ هەندێک نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن باشە بەڵام هێشتا بە تەواوی ڕوون نەبۆتەوە.